دامەزراوەی ڕەنێو
بۆ پەروەردە و ڕۆشنبیری

پەروەردە و پێگەیاندن دوو پایەی بنەڕەتیی زیندوومانەوە و پێشکەوتنی هەر کۆمەڵگەیەکن، ڕەنێو خزمەتکردن بەم دوو کایە گرنگەی وەک ئەرک و بەرپرسیارێتیی سەرەکی گرتووەتە ئەستۆ. کار دەکەین بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردە و ڕۆشنبیری لە ڕێگەی بڵاوکراوەی جۆراوجۆر، میدیایەکی هەمەلایەنی بینراو و بیستراو و پڕۆژەی پەروەردەیی پێشەنگ؛ بە ئامانجی بنیاتنانی تاکێکی ئاگادار، بەرپرسیار و کاریگەر.

نیشانی دامەزراوەی ڕەنێو
لۆگۆی دامەزراوەی ڕەنێو
لەبارەی ئێمە

ڕەنێو دامەزراوەیەکی قازانجنەویستی ناحکومییە، کار لەسەر ڕەهەندەکانی پەروەردە و ڕۆشنبیری دەکات

ڕەنێو هەوڵ دەدات کۆمەڵگەیەک بنیات بنێت کە تاکەکانی خاوەن عەقڵێکی هۆشیار و دڵێکی بێدار و ئاکارجوان و ڕەوشتپەسندن، بۆ پەروەردگاریان فەرمانبەری ڕاستن و لەگەڵ یەکدا چاکەکار و دڵسۆزن.

  • ڕاستی — ڕاستی لە تێگەیشتنی دروستدا بەرجەستە دەبێت.
  • هاوسەنگی — هزرێکە نە تێدەپەڕێنێت و نە کورت هەڵدەهێنێت.
  • ڕەسەنایەتی — پابەندبوونە بە بەها باڵاکان و ئاکارە پەسندەکانەوە.
بۆ زانیاری زیاتر
ئامانجی ئێمە

ئەو بەهایانەی ڕێنماییمان دەکەن

ڕاستی

وردبینی لە تێگەیشتنی دروست و ڕاستگۆیی لە گەیاندنی پەیامدا.

ڕەسەنایەتی

پاراستنی شوناس و پابەندبوونی هەمیشەیی بە بەها و ئاکارە باڵاکانەوە.

هاوسەنگی

پەیڕەوکردنی هزرێکی میانجی؛ دوور لە تێپەڕاندن و کورتهێنان.

بوارەکانی کار

بوارەکانی کار

سێ بواری سەرەکیی تەواوکەر بۆ خزمەتکردنی دین و ژینی کۆمەڵگە.

کتێب و چاپەمەنی

دەوڵەمەندکردنی ئاستی ڕۆشنبیری و زانیاریی، لە ڕێگەی چاپکردن و بڵاوکردنەوەی کتێب و بڵاوکراوە، ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و ڕاپرسی.

پەروەردە و پێگەیاندن

پێگەیاندنی تاک و بەهێزکردنی لایەنی پەروەردە، لە ڕێگەی ئامادەکردنی پەیڕەو و پڕۆگرامی پەروەردەیی، چالاکی مەیدانی لە خول و ڕاهێنان، کۆڕ و کۆڕبەند و سیمینار.

میدیا و ڕاگەیاندن

گەیاندنی پەیامی ڕۆشنبیری و پەروەردەیی بە شێوەیەکی فراوان، لە ڕێگەی بەرهەمهێنانی نێوەڕۆکی میدیای بینراو و بیستراو.

بڵاوکراوەی تازە

کتێبی "هاوسەنگی"

یەکێک لە کتێبە تازەکانمان، سەبارەت بە بونیادنانی هۆشیاری کۆمەڵایەتی. لە بەشی بڵاوکراوەکاندا ببینە.

بینینی هەموو بڵاوکراوەکان