بڵاوکراوەکان

بڵاوکراوەکانمان

کتێب کاریگەرترین رێکارە بۆ پەروەردەکردن و پێگەیاندن؛ دامەزراوەی ڕەنێو کۆبیری سەرەکی لەسەر کتێبە و بایەخی تایبەت دەدات بە ئاڕاستەکردنی هزر لە ڕێگەی چاپەمەنی و بڵاوکراوەکان.

هەندێک لە کتێبە بڵاوکراوەکانی دامەزراوە.

کۆمەڵایەتی

خێزان لە ئیسلامدا

ئەم کتێبە باسی چەمکی فراوانی خێزان دەکات لە ئیسلامدا، کە باری سروشتی و بناغە و بونیادی کۆمەڵگەیە. پاشان باس لە کۆسپ و ڕێگرە هەڵوەشێنەرەوەکانی دەکات لە ڕۆژگاری ئێستادا، لە نێوانیاندا بابەتەکانی فێمینیزم و جێندەر، لە پشت ئەوانیشەوە هاوڕەگەزبازی و کاریگەرییان لەسەر خێزان دەخاتە ڕوو. لەم بەرهەمەدا کۆمەڵێک باسی دیکەی هەستیار توێژراونەتەوە، وەک بارە تایبەتەکانی خێزان لە ئیسلامدا؛ چەندژنی (فرەژنی) و هاوسەرگیریی میسیار.

ڕۆشنبیری

هاوسەنگی: نە بەزایەدان، نە تێپەڕاندن

ئەم کتێبە باسی یەکێک لە دروشمە هەرە بنەڕەتییەکانی ئیسلام دەکات کە هاوسەنگییە. بە بڕوای نووسەر، بەزۆری مرۆڤایەتی یان تووشی بەزایەدان و کەمتەرخەمی و کورتھێنان دەبن، یان تووشی سنووربەزاندن و زێدەڕۆیی و تێنووسانی زۆر دەبن. لەم سۆنگەیەوە، پێویستیی ئەم کتێبە لە هەر کاتێکی دیکەدا زیاترە.

پەروەردەیی

بەرەو دۆستایەتی و هاوکاریی نێوان مسوڵمانان

ئەم کتێبە باسی پێویستی و گرنگیی دۆستایەتی و ئاشتی و هاوکاریی نێوان تاکەکانی کۆمەڵگە دەکات، بەتایبەت ئەو کەسانەی کە ناسنامەی باوەڕیان هاوبەشە (مسوڵمانن)، لەبەر ئەوەی بەر لە هەموو شتێک بیروباوەڕیان ئەوە لەسەریان پێویست دەکات. ئەم کتێبە باسی چەند دەرد و نەخۆشییەکیش دەکات کە بوونەتە هۆی پەرتەوازەیی و لێکدوورکەوتنەوەی مسوڵمانان لە نێوان خۆیاندا و لە ئەنجامدا بێهێزبوونیان باس دەکات.

ڕۆشنبیری

هیچ ئایەتێکی مەنسووخ لە قوڕئاندا نییە

ئەم کتێبە لێکۆڵینەوەیەکی پشوودرێژانەیە لە بابەتێکی هەستیار کە جێی ڕاجیاییە لە نێوان لێکۆڵەرانی قورئان؛ بابەتی نەسخ، واتە هەڵوەشاندنەوەی ئایەتێکی قورئان یاخود حوکمێکی قورئان بەهۆی ئایەتێکی دیکەوە. نووسەر لەم کتێبەدا لەڕێی چەند لێکۆڵینەوە و بەڵگەیەکی زانستیی قورئانەوە ئەوە دەسەلمێنێت کە هیچ ئایەتێکی قورئان نەسخ نەکراوە و نەسخ لە قورئاندا بوونی نییە.

پەروەردەیی

طريق الصلاح والسير إلى الله

إن َّ تزكية النفس والتي اخترت لها في هذا الكتاب عنوان: «طريق الصلاح والسير إلى الله» ، بَحْر لا ساحل له، وذلك لارتباطها من جانب بالروح التي هي سر من أسرار الله تعالى، وبعد دخولها في الجسد تسمى النفس، ويقع عليها المدح والقدح بحسب ما تحملة من الفضائل والرذائل. وكذلك لها ارتباط - من جانب آخر - بالله ال الذي ليس كمثله شيء. وحاولت في هذا الكتاب - الذي هو عصارة ما وصلت إليه من فهوم وخبرات في هذا المجال - تسليط أضواء كثيرة ومتعددة على تزكية النفس، في عشرة فصول بمختلف نواحيها، وآمل أن يستوعب الفراء الكرام مضمون ما كتبته في هذا الموضوع الحساس العميق المترامي الأطراف، وأن يُتَّحِفوني بملاحظاتهم المخلصة، إذْ لَمْ تُصْمَن لنا العِصْمَةُ في غير كتاب الله وسنة رسول الله.

پەروەردەیی

ڕوونکردنەوە و هەڵسەنگاندنی حیکمەتەکانی 'ابن عطاء الله السكندري'

ڕوونکردنەوە و هەڵسەنگاندنێکی پشوودرێژانەیە بۆ حیکمەتەکانی ئەحمەد کوڕی عەتائوڵڵای سەکنندەری. لە بنەڕەتدا سی و سێ (٣٣) دەرس بوون و لە خوولێکدا پێشکەش کراون. شایەنی باسیشە ئەو حیکمەتانە لەمێژە زانایانی بواری تەزکیە و تەسەووف بە ڕوونکردنەوە و لێکدانەوەیانەوە سەرقاڵن و شەرحی زۆریان کراون، کەم و زۆریش سوودم لە بەشێک لەو کتێب و بەرهەمانە وەرگرتووە. ڕەنگە ئیمتیاز و جیاوازیی سەرەکیی ئەم بەرهەمە ئەوە بێت بەپێچەوانەی سەرجەم شەرحەکانی دیکەوە، وێڕای ڕوونکردنەوە و لێکدانەوە، هەڵسەنگاندنم بۆ ژمارەیەکی زۆر لە حیکمەتەکان کردووە.

پەروەردەیی

چاوبەخۆداگێڕانەوە

ئەم کتێبە وەک لە ناونیشانەکەشیەوە دیارە چاو بەخۆداگێڕانەوەیەکی گشتگیر و هەمەلایەنەیە بۆ کۆی بوار و لایەنەکانی دینداریی مسوڵمانانمان. هەوڵم داوە لە سەرجەم بوارەکانی تێڕوانین و بوونناسی و ئیمان و عەقیدە و خواپەرستی و تەزکییە و تەقوا و ڕەوشت و ئاکار و کاروباری کەسێتی و کۆمەڵایەتی و سیاسیدا، نوختە بخەمە سەر پیت و بە شێوەیەکی بەڵگەیی هاوسەنگانەی دوور لە کورتھێنان و تێپەڕاندن، نەخشەڕێ و هێڵە گشتییەکانی موسڵمانێتییەکی ڕاست و ساغ بخەمە ڕوو.